چوارچێوەی ھەماھەنگی داوای لێکۆڵینەوە لەو ھەڕەشانە دەکات کە لە سوننەکان کراوە
کوردسات نیوز
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٢٢٠
چوارچێوەکە راگەیەندراوێکی لەسەر ئەو ھەڕەشانە بڵاوکردۆتەوە کە دەکرێتە سەر ھەندێک لەلایەنە سیاسییەکان و تێیدا بە توندی ئەو جۆرە ھەرەشانە رەتکراوەتەوە لەلایەن ھەر کەس و لایەنێکەوە بێت
داواشکراوە بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ھەرەشانە دەستپێبکات و بە گرنگیش زانراوە ھاوکاری لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان و دادگادا ھەبێت بۆ ئەوەی ھەر کەس و لایەنێک ھەرەشە بکات ، بەشێوازیی یاسایی سزا بدرێت .
ئەوە لەکاتێکدایە "موقتەدا سەدر" رابەری رەوتی سەدر ، لە تویتێکدا دوپاتیکردووەتەوە کە لەگەڵ ھەندێک لە ھاوبەشەکانیدا روبەروی ھەرەشە دەبنەوە ، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایگەیاندوە ، لەو کاتەوەی کاری سیاسیان ھەڵبژاردوە ، روبەروی ھەرەشە دەبنەوە .