فازڵ نەبی: ئەگەر حکومەتی هەرێم چاکسازی بکات دەتوانێت بەبێ پارەکەی بەغداد مووچە بدات
کوردسات نیوز
١٨ی شوباتی ٢٠٢٢
٢٬٦٥٠
"فازڵ نەبی" بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندوە، یاسای بودجە ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەیە بۆ ھەرێم، ھۆکارێکی دیکەی نەناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ جوڵاندنی داوایەک کە لەسەر ئەو بابەتە وروژێنراوە، ئەوەش گرفتی دارایی بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر حکومەتی ھەرێم چاکسازییەکان بە تەواوەتی و رێکوپێکی جێبەجێ بکات و دەسەڵاتی تەواوەتی بەسەر ھەموو داھاتەکاندا ھەبێت، دەتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بدات و خەرجی تریش دابین بکات، بەبێ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک لە بەغداد وەربگرێت.