سەدر داوا دەکات وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن
کوردسات نیوز
١٧ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٢٢٩
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، پێویستە بە توندی ڕێگری لە دراوی ساختە و بە قاچاغبردنی دۆلار بکرێت و چاوبخشێندرێتەوە بە کاری ھەندێک لە بانکەکان، کە خاوەنەکانیان کۆنتڕۆڵی دراویان کردووە و مامەڵەی توندیش لەگەڵ ئەو بانکانەدا بکرێت، کە خاوەنداریەتیان بۆ ھەندێک حزب دەگەڕێتەوە، کە کۆنتڕۆڵی وڵات و خەڵکیان کردووە.
سەدر داواشیکرد، بە خێرایی ھەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی و ئابووریی عێراق، بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێن و بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراویش بە شێوەیەکی ناوەندی و تەندروست ڕێکبخرێتەوە و ھەندێک یاساش بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار دەربکرێت.