دادگای فیدراڵی سەبارەت بڕیارەکەی لەسەر یاسای نەوت و غازی ھەرێم روونکردنەوە دەدات
کوردسات نیوز
١٧ی شوباتی ٢٠٢٢
٣٬٢٧٤
دادگای فیدراڵی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بریارەکەی سەبارەت بە نادەستوریی بوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان، بەپشت بەستن بە بەندەکانی ١١٠ و ١١١ و ١١٥ و ١٢١ و ١٣٠ لە دەستور داوە، ھاوکات پشت بەستراوە بە بریاری دادگایەکی ئەمریکا لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە لەسەر وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی کوردستان تۆماریکردوە.
باس لەوەشکراوە، بڕیارەکەی دادگا ئەمریکییەکە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە داوای پێداچونەوەی بۆ کراوە و دادگای پێداچونەوەی ئەمریکاش لە ساڵی ٢٠٢١ دا پێداچونەوەی بۆ بریارەکە کردوە، بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم ئارەزومەندانە دانی بەوەدا ناوە کە بارھەڵگرێک نەوتی رەوانەی ئیسرائیل کردوە، بەھانەکانی حکومەتی ھەرێم لاواز بوە و دادگای فیدراڵی عێراق پێداچونەوەکەی دادگای پێداچونەوەی ئەمریکای رەتکردوەتەوە و دواجار لە بەرژوەندی عێراق و گەلەکەی سکاڵای ژمارەی ٥٥ ی فیدراڵی ٢٠١٢ کە یەکخراوە لەگەڵ سکاڵای ١١٩ ی فیدراڵی ٢٠١٩ ی یەکلا کردوەتەوە و بریارەکەی سەبارەت بە نادەستوریی یاسای نەوت و غازی عێراقیی دەرکردوە.