ھاوپەیمانی سەروەری: بریارەکەی دادگا عێراق بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٣٢٦
ھاوپەیمانی سەروەری سوننەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، رێز لە بڕیارەکانی دادگا دەگرین، بەڵام یەکلاکردنەوەی چەند دۆسیەیەک لەم کاتە ھەستیارەدا رەنگە ئەو ھەوڵانەی کە دەدرێن بۆ چارەسەری کێشەکان، عێراق بەرەو چارەنووسێکی نادیار ببات .
ھاوپەیمانی سەروەری داوای لە حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵی کردووە، گفتوگۆی راستەخۆ بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان و داواشی لە پەرلەمانی عێراق کردووە بە زووترین کاتدا یاسای نەوت و گاز دەربکات و بەرژەوەندی تەواوی ھاووڵاتیانی عێراق لە بەرچاو بگرێت.