عێراق لە ئەسفەھان و ئوسترالیا و ئیرلەندە کونسولخانە دەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٣٤٤
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی دەرەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق لە شاری ئەسفەھانی ئێران و شاری ملبۆرنی ئوسترالیا و شاری دبلنی ئیرلەندە.
بە گوێرەی بڕیارەکە مەرجی ئەوە دانراوە، کردنەوەی ئەو کونسوڵخانانە نەبێتە ھۆی زیادبوون ژمارەی فەرمانبەران لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکان.
بڕیارەکە پشت بەست بە یاسای ژمارە ٤٥ی ساڵی ٢٠٠٨ی خزمەتگوزاریی دەرەوە و ڕێککەوتنی ڤییەنا بۆ پەیوەندییەکانی کونسوڵگەریی ساڵی ١٩٦٣ دەرچووە.