"بەھادین نوری" سەرکردە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەو دانوستانانەی چوارچێوەکە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ئەنجامی داوە ، تا ئێستا نەبۆتە ھۆی ئەوەی رێککەوتنی سیاسیی بکرێت ، بۆیە دانوستانەکان گەیشتونەتە رێگەیەکی داخراو .

وتیشی، ئامانجی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەوەیە نێو ماڵی شیعە ناکۆکی تێدا نەبێت وھەموان پێکەوە یەکریز بن لە بڕیارەکاندا، دوپاتیشیکردۆتەوە، ئەگەر چوارچیوەی ھەماھەنگی شیعەکان و رەوتی سەدر لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران رێک بکەون ، ئەوا سەرۆک وەزیران بە ئاسانی ھەڵدەبژێردرێت پشتگیریش دەکەن لەوەی کە  حکومەتی داھاتوو خۆرھەڵاتی و خۆرئاوایی نەبێت و بریارەکە عێراقیی بێت .