موقتەدا سەدر لە تویتێکدا جەختیکردەوە لە پێکھێنانی حکومەتی چاکسازیی نوێی زۆرینەی نیشتیمانی و دوور بێت لە بەشبەشکاری.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتیشی، پێویستە ڕۆڵی چاکسازیی ئەنجومەنی نوێنەران کارا بکرێت،  بانگھێشتی ھەر کەسێک بکات کە گومان بکرێت لە گەندەڵی و کەمتەرخەمی لە کارەکانیدا.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، پێویستە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کارابکرێنەوە، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی گەل و تەواوکردنی پرۆژە وەستاوەکان و لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراودا بێت.

باسی لەوەشکردووە، پێویستە ھەموو ئەو کۆمپانیا حکومی و مەدەنیانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت کە کەمتەرخەمییان نواندووە لە تەواونەکردن و پەکخستنی پرۆژەکاندا.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەدر جەختیکردووەتەوە لەوەی دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران بە توندیی بەرپەرچی ھەر دەستوەردانێکی حزبی  و دادوەرییی بە سیاسی کراو بداتەوە.