حەیدەر لامی  سەرکردە لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی تا ئێستاش کار لەسەر یەکخستنی ماڵی شیعە دەکەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداری لایەنێک و پەراوێزخستنی لایەنێکی دیکە لە پرۆسەی سیاسیدا، وا دەکات ڕەوشی سیاسی نەتوانێت خۆی لەبەردەم ئەو مەترسییە گەورانەدا بگرێت، کە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.


حەیدەر لامی داوای لە ڕەوتی سەدر بە تایبەت و سەرجەم کوتلە سیاسییەکانی دیکەش کرد، کارێک بکەن پرۆسەی سیاسی یەکگرتوو و بەھێز بێت لەبەرامبەر ئەو مەترسییە گەورانەی کە عێراقی پێدا تێپەڕیووە لە سێ ساڵی رابردوو، ھەروەھا بۆ چوار ساڵی داھاتووش.


ئەو وتانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کاتێکدایە، ماوەی ھەفتەیەک زیاترە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە، ھەموو گفتوگۆیەکی لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەرجەم لایەنەکانی دیکەش ڕاگرتووە.