دەوڵەتی یاسا: چوارچێوەی ھەماھەنگی و کوتلەی سەدر ناکۆکی شەخسیان نییە
١١ی شوباتی ٢٠٢٢
٥٣٣
وائیل ڕیکابی لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوە و دیداری بەردەوام لە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر بەردەوامە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ھیچ ناکۆکییەکی شەخسی نییە لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و خودی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت ئەگەر چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین کوتلەش بێت، ئەوا جەختدەکاتەوە دەبێت لەگەڵ کوتلەی سەدر بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران نەک بە تەنھا، بۆیە دەبێت کوتلەی سەدر ھەنگاوی تر بنێن، بە مەمبەستی لێکنزیکبوونەوەی زیاتر.
ئەو وتانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یا لە کاتێکدایە، تا ئێستا موقتەدا سەدر چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە، بەھۆی بەشداری نوری مالکییەوە، خواستی ھاوپەیمانیەتی نییە لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیدا.