سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
٨٥١
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەی مستەفا کازمی و ئۆلاڤ شۆڵز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کازمی ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیای لە شەڕی دژی داعش کرد و جەختی لە گرنگی ھەماھەنگییە ئەمنی و ھەواڵگیرییەکانی بەغداد و بەرلین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە.
لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە بارەی پرسی کۆچبەرانی عێراقییەوە قسەیان کرد و جەختیان لە ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیان کردەوە.
ھاوکات مسەفا کازمی ڕایگەیاند، بازاڕی عێراق بە ڕووی وەبەرھێنانەران و کۆمپانیا ئەڵمانیەکاندا کراوەیە.