ھادی عامری و سەرکردەکانی نزیک لە ڕەوتی سەدر لە بەغداد کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
٤ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٢٥١
سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی وتووە، کۆبوونەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر یەکلاییکردنەوەی کێشەی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و چۆنێتی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە محەمەد زەیادی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە پێناو کارکردنە بۆ دروستکردنی حکومەتێکی تەوافوقی، کە ھەموو لایەک تیادا بەشداربن.
زەیادی جەختیشیکردەوە، تا حەوتی مانگ زۆر شت ڕوو دەدات، بەڵام ئەگەر ڕەوتی سەدر ڕێککەوتن لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی رەتبکاتەوە، یان دەبنە ئۆپۆزسیۆن یان بەشداری پرۆسەی سیاسی ناکەن.