نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات کێشەکانیان چارەسەر بکەن
کوردسات نیوز
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٩٢٩
"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "جینین پلاسخارت" نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و رەوشی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشھاتەکانیان تاوتوێ کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا "پلاسخارت" رایگەیاندووە، کۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتیوانی عێراق دەکات لە روبەڕوبوونەوەی ململانێکان و داواشی کرد ھێزە سیاسییەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
ھاوکات "کازمی" جەختی کردەوە لەوەی، عێراق پابەندە بە پتەوکردنی پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی لەپێناو سەقامگیری وڵاتەکە و ناوچەکە.