پەرلەمانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق، بە دەنگی ٥٥٥ پەرلەمانتار پڕۆژەبڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ھێزە مەشقپێکەرەکانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تا ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ پەسەندکرد .

بەپێی بڕیارەکەش ژمارەی سەربازەکانی ئەڵمانیا تا ٥٠٠ سەرباز سنوردار کراوە، بەپێی بڕیارەکە ئەو سەربازانە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، مەشق و راھێنان بە سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.