پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی سەبارەت بە سیستمی ئەمنیی سنوری وڵات لەگەڵ سوریا تاوتوێ کردووە و چەند بڕیارێکیشی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سنورەکان دەرکردووە.
ئاشکراشیکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی پێشانداوە لەسەر تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی دەست بکات بە دروستکردنی بەربەستێکی ئەمنی کۆنکرێتی لەسەر سنوری سوریا.