"زرغام مالکی" ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، سەردانی ئەمجارەی "عامری" بۆ لای "سەدر" دوا سەردان و یەکلاکەرەوە دەبێت، پێشبینیشی کردووە رێککەوتن بکرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت بەبێ پەراوێز خستنی ھیچ لایەنێک. بە وتەی ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا، سەردانەکەی "عامری" سەرکەوتوو و یەکلاکەرەوە دەبێت، چونکە وادەی دەستوریی پێکھێنانی حکومەت لە کۆتایی نزیک بۆتەوە.