حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ھێزی شنگال لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا لە دەستەی حەشدی شەعبی، رێگرییان لە ھەوڵی ژمارەیەک تیرۆریستانی داعش کرد بۆ دزەکردنە ناو باشوری قەزای شنگال، راشیگەیاندووە، ئەو ھێزە تەقەیان لە تیرۆریستان کردووە و ئەوانیش ھەڵاتوون. 
ئەو ھەوڵەی تیرۆریستانی داعش بۆ چوونە ناو قەزای "شنگال"، ھاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی شاری "حەسەکە"ی رۆژئاڤای کوردستان.