چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە لە بارەی دوایین کۆبونەوەی چوارچێوەکە و ئاماژە بەوەدراوە لەو کۆبونەوەیەدا سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دژایەتیان بۆ سیاسەتی پەراوێزخستنی لایەنەکان لە پێکھێنانی حکومەت دوپاتکردۆتەوە .

ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە،  چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر ئەوەی عێراق نەخرێتە کێشە و قەیرانی زیاتر و ھەموو لایەنەکان پێکەوە رێکبکەون لەسەر دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، حکومەتێکیش پێکبھێنرێت کە ھەموو لایەنانەی ئارەزوو دەکەن تێیدا بەشدار بن، دوپاتیشکراوەتەوە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دژی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی نیە، بەڵام ئەو زۆرینەیە نابێت لەسەر حسابی یەک پێکھاتە بێت، راشگەیەندراوە، بەردەوامییدان بە سیاسیەتی پەراوێز خستن ھۆکار دەبێت بۆ ئەوەی ئەو لایەنانەش کە زۆرینەی دەنگیان بەدەستھێناوە ئۆپۆزسیۆن یاخود بایکۆتکردن ھەڵبژێرن.