خەمیس خەنجەر ھاوپەیمانێتیەکی نوێی بەناوی ھاوپەیمانی سەروەریی پێکھێنا
کوردسات نیوز
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٣٬٢٧٦
جەختیشیکردووەتەوە، کار دەکەن لە پێناو قەتیسکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکانییەوە، کارنامەیەکی نیشتیمانیش پێشکەش دەکەن بۆ ڕزگار بوون و گۆڕانکاری.
ھاوکات محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی ھاوپەیمانێتییەکە ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی سەروەریی بۆ بەرگری لە سەروەریی و یەکپارچەیی عێراق پێکھێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی تەقدوم و عەزم متمانەیان بە خەمیس خەنجەر داوە و لە ئەنجومەنی نوێنەراندا گەورەترین ھاوپەیمانی سوننەکان پێکدەھێنن.