فەتح: لە ٤٨ سەعاتی داھاتوودا چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەدر کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
١٬٤٢٥
"فازڵ فەتلاوی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ سەعاتی داھاتوودا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و ڕەوتی سەدر ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە گەورەترین کوتلە. وتیشی، دانوستانەکان لەگەڵ کوتلە کوردی و سونییەکان بەردەوامی ھەیە.
ئەو سەرکردەیەی ھاوپەیمانی فەتح ڕاشیگەیاند، ڕەوتی سەدر بە بێ چوارچێوەی ھەماھەنگی و چوارچێوەی ھەماھەنگیش بە بێ ڕەوتی سەدر ناتوانن حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنن. پێشبینیشی کردووە ھەردوولا وەک گەورەترین کوتلە بچنە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.