وەزارەتی ژینگەی عێراق: بۆمبی چێندراو مەترسی لەسەر شەنگال دروستکردووە
کوردسات نیوز
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٧٧٨
"ئەحمەد عەبدولڕەزاق" بەڕێوەبەری پلاندانان لە نوسینگەی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگە ڕایگەیاند، بەھۆی مین و بۆمبی چێندراوەوە قەزای "شەنگال" مەترسی گەورەی لەسەرە.
وتیشی، لە کۆی زیاتر لە ٧٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە پاککراوەتەوە، پلانیشیان ھەیە بۆ پاککردنەوەی زیاتر لە ٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە، بەڵام ھێشتا ٦ کیلۆمەتر دەمێنێتەوە کە مەترسی دروست دەکات.
ئەو لێپرسراوە وتیشی، پلانوایە لەمساڵدا تەواوی ژینگەی شەنگال لەو مەترسییانە پاکبکرێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی تەواوی پێداویستییەکان و پارە تەرخان بکرێت.