وەزارەتی تەندروستیی عێراق: ئۆمیکرۆن و خۆنەپاراستن ھۆکاری زیادبوونی کۆرۆنایە
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٦٧٦
ھەیسم عوبێدی، بەڕێوەبەری پەرەپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئامارەکانی کۆرۆنا ھەیە، کە بۆ پابەندنەبوونی ھاووڵاتیان بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان و بوونی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دەگەڕێتەوە، کە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
ھاوکات روبا فەلاح ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣١٪ی ھاووڵاتیان یەک ژەم و ٢١٪یش دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
دەشڵێت، ھێشتا نەگەیشتوون بە ڕێژەی داواکراو بەڵام ئامانجیان زیادکردنی ڕێژەی وەرگرانی ڤاکسینە، بۆ گەیشتن بە بەرگریی گشتی و کۆنتڕۆڵکردنی ھەر شەپۆلێکی کۆرۆنا.