پێنج ساڵە رۆژی ٢٣ کانوونی دووەمی ھەموو ساڵێک، بە رۆژی دادوەریی عێراق دیاریکراوە، ئەمساڵ بۆ ئەو یادە رێوڕەسمێک بە بەشداری چەندین وەفدی باڵای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق سەربەخۆییەکی تەواوەتی ھەیە و پێویستە رێز لە دەسەڵاتی دادوەری بگیرێت.
ھاوکات وەفدێکی باڵای ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی عەبدولجەبار عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، بەشداریان لە رێورەسمی رۆژی دادوەریی عێراق کرد و لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە و جەختیان لەگرنگیی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و ھەماھەنگی لە نێوانیان کردەوە.