ئەمڕۆ یەکشەممە کارەکانی کۆنگرەی وزەی پاک لە بەغداد، بە سەرپەرشتی وەزارەتی نەوت و بەشداری کۆمپانیا جیھانییە تایبەتمەندەکان دەستیپێکرد، لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا، عاسم جیھاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا جیھانییەکان ھەیە، بۆ گۆڕانی قۆناغ بە قۆناغ بۆ بەرھەمھێنانی وزەی پاک و نوێ و لەو رووەوە عێراق ھەنگاوی باشی ناوە و کار لەسەر کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە دەکەن.