ھاتووچۆی عێراق چەند پێشنیازێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
١٬٢٤٣
"تارق ڕوبەیعی" بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان، پێشنیازیان کردووە بڕیاری ٢١٥ ھەموار بکرێتەوە کە ڕێگە دەدات بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرامبەر مراندنی ئۆتۆمبێلێکی تر.
پێشنیازیشیانکردووە، بڕیاری ٦٨ ھەموار بکرێتەوە کە تایبەتە بە پێدانی ڕسومات بە گوێرەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داوایانکردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ھاوردەکردنی ماتۆڕسکیل ڕابگیرێت، چونکە ئەو ژمارەیەی ئێستا لە عێراق ھەیە بەشی ١٠ ساڵی داھاتوو دەکات.