لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی حەج و عومرەی عێراق بڵاویکردەوە، دەستەکەیان ئامادەکاری تەواویان کردووە، بۆ گواستنەوەی ھاوڵاتیانی زیاتر بۆ سعودیە، بە تایبەت لە مانگەکانی (ڕەجەب و شەعبان و ڕەمەزان) کە ھاوڵاتیان بە ژمارەیەکی زیاتر سونەتی عومرە ئەنجام دەدەن.
دەستەی حەج و عومرەی عێراق داواشی لە ھاوڵاتیان کرد، ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشی عومرە بکەن، با ناوی خۆیان لەو کۆمپانیایانە تۆمار بکەن، کە متمانەی ئەوانیان وەرگرتووە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ھەموو خزمەتگوزارییەکی پێویستیان بۆ دابین بکرێت لە گەشەتەکەیاندا.