عالیە نوسەیف: بەمنزیکانە ناکۆکییە سیاسییەکانی عێراق چارەسەر دەکرێن
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٨٠٥
"عالیە نوسەیف" ڕایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی ھیچ پێکھاتەیەکی شیعە و سونە و کورد لە بەرژەوەندی عێراقدا نابێت و زیانی پێدەگەیەنێت، وتیشی ھاوکێشەی سیاسی وڵاتەکە ڕوونە و پەیوەستە بە پێکھاتەکانەوە.
"عالیە نوسەیف" ئەوەشی خستەڕوو، سەردان و کۆبوونەوەکانی "ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بۆ یەکخستنەوەی ماڵی شیعەیە نەک بۆ پشتگوێ خستن و دوور خستنەوەی چەند لایەنێکی دیاری کراو، بۆیە بەمنزیکانە ڕەوشی سیاسی وڵات بەرەو چارەسەر دەچێت.