چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە خۆی وەک گەورەترین کوتلە دەناسێنێت
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٢٢٤
کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی پەسەند کرد، بەڵام ھێشتا گەورەترین کوتلە لە ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت یەکلایی نەبووەتەوە و ھەریەکە لە رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، بە جیا خۆیان وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دەناسێنن.