موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیاری ھەڵپەساردنی کاتیی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ژێر فشاردا نەبووبێت ئەوا ئەو کارە یەکەمین ھەنگاوی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنە لە ناو پەرلەمان.


سەدر وتیشی، ئومێدیان بە ئۆپۆزسیۆنە لە بەرژەوەندی گشتی کار بکات و ویستی گەل بۆ خێرا پێکھێنانی حکومەت لە بەرچاو بگیرێت.


سەدر جەختیشیکردووەتەوە لەوەی، بەرژەوەندی گەل لە سەرووی بەرژەوەندی حزبی و تائیفی و سیاسیەوەیە  و نابێت ئۆپۆزسیۆن لە پێناو دەستکەوتی خۆی کۆسپ بخاتە بەردەم پڕۆسەی سیاسی.