ھاوپەیمانی فەتح: دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران بە کراوەیی دەمێنێتەوە
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
١٬١٦٦
عەبدولئەمیر تعێبان ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ناتوانرێت پێشبینی بکرێت بۆ ھەڵویستی گشتی ڕەوتی سەدر. وتیشی، تا ئێستا ھیچ قسەیەک نەکراوە لە بارەی دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.
تعیبان ھیوای خواست چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە لەگەڵ ڕەوتی سەدر ڕێکبکەون لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا ھێزە شیعییەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، لە بارەی پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی، بۆ ئەوەی بتوانن حکومەتی زۆرینە پێکبھێنن.