سەدر سورە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی
کوردسات نیوز
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٣٥١
سەدر لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، ئیرادەی گەلی عێراق لە سەرو ھەموو فشارەکانەوەیە و لە ئێستادا گەل حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی دەوێت، بۆیە ھیچ فشارێکی دەرەکی رێگر نابێت لەوەی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنن و ھەڕەشەکانیش وا دەکەن زیاتر سوربن لەسەر ھەنگاونان بەرەو دیموکراسیەت.
سەدر دوپاتیشیکردوەتەوە، نابێت ناوبانگی بەرگری لەرێی ھەڕەشە و تۆقاندن و توندوتیژی لەکەدار بکرێت، چونکە ھیچ سوودێکی نابێت.