کازمی: تەواوی سەربازگەکانی ھاوپەیمان ڕادەستی ھێزە عێراقییەکان کراوەتەوە
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٧٣٩
"کازمی" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جارێکی تر جەختی کردەوە لەوەی بوونی ھێزی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق کۆتایی ھاتووە و تەواوی سەربازگەکانی ھاوپەیمانانیش کە لە وڵاتەکەدا بوون، لەلای ھێزە عێراقییەکانە، ئەو ھێزە بیانییانەشی ماونەتەوە تەنھا ڕاوێژکارن.
"کازمی" وتیشی، بە ئامانجگرتنی سەربازگەکانی عێراق بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتە، لە کاتێکدا عێراق ھەوڵی چاکبوونەوە دەدات لە برینەکانی. جەختیشی کردەوە لە گرنگی پێداچوونەوە بە ھەڵسەنگاندنی بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکان.