منداڵەکە کوڕە و لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٨ە، دوای ئەوەی چەند جارێک لە لایەن زڕدایکیەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە، باوکی لەسەر بانی ماڵەکەیان چەند رۆژێک لە ژوورێکدا بە بێ نان و ئاو بەندیکردووە و بەھۆیەوە گیانی لە دەستداوە، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند، باوک و زڕدایکی منداڵەکەیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیاریەکان دایکی منداڵەکە دوای جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەی لە شاری کەرکوک ھاوسەرگیری کردووتەوە و چەند جارێکیش داوای منداڵەکەی کردووە، بەڵام باوکی رازی نەبووە منداڵەکەی پێ بدات.