سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردوە ، بەرەبەیانی ئەمرۆ دوو موشەک لە جۆری کاتیوشا ئاراستەی فرۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی کراون ، بەڵام موشەکەکان لە نزیک فرۆکەخانەکەوە کەوتونەتە خوارەوە و ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە ، تا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە رانەگەیاندوە .
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممەش ھێرشێک بۆ سەر ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق شکستیپێھێنرا کە ھەوڵدرا لە رێی دوو فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە لە سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام بدرێت ، ھەروەھا رۆژی ٢ شەممە دوو فرۆکەی بێفرۆکەوان لە فرۆکەخانەی بەغداد بەردرانە خوارەوە کە ھەوڵیان دابوو راوێژکارە سەربازییە بیانییەکان بکەنە ئامانج .