ھێرشێک بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەسەدی ئەنبار شکستیپێھێنرا
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
٢٦٢
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ھەوڵدراوە لە ڕێی دوو فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ھێرش بکرێتە سەر سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بەڵام ھەردوو فرۆکەکە کە بۆمبرێژکراو بوون، بەڵام فڕۆکەکان لە دەوروبەری سەربازگەکە لە ڕێی سستمی بەرگری ئاسمانی بەردراونەتە خوارەوە و ھێرشەکە شکستپێھێنراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەش دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەردرانە خوارەوە کە ھەوڵیان دابوو ڕاوێژکارە سەربازییە بیانییەکان بکەنە ئامانج.