ڕاوێژکارێکی کازمی: بە پێی بازاڕی نەوت گۆڕانکاری لە بەھای دۆلاردا دەکرێت
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٢٬٠٣٧
موزھر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە ئامادەکراوە، بەڵام بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕێکارە یاساییەکانی دواکەوتووە و لە ئێستادا چاوەڕوانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ دەکەن.
ڕاشیگەیاند، حکومەتی نوێ تاوتوێی یاسای بودجە دەکات و گۆڕانکاری تێدا دەکات، کە ڕەنگە لە کاتی گفتوگۆکاندا بە پێی بازاڕی نەوت بەھای دۆلار گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
وتیشی، ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو، دوا بکەوێت ئەوا بە پێی یاسای ١ لەسەر ١٢، خەرجییەکان لەسەر بنەمای بودجەی ٢٠٢١ ڕێکدەخرێن.