ئەمڕۆ سەدر بەبێ مالکی لەگەڵ وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٨٦١
(ھاشم رکابی) بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمرۆ لە شاری نەجەف (موقتەدا سەدر) رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆدەبێتەوە کە پێکھاتون لە (ھادی عامری و قەیس خەزعەلی و فالح فەیاز) بە پێی لێدوانەکەی رکابی، نوری مالکی بانگھێشتی کۆبونەوەکە نەکراوە.
کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی رێکەوتنی شیعەکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت. ئامادەنەبونی مالکیش لە کۆبونەوەکەدا، گومانەکان لەبارەی پەیوەندی ناجێگیری نێوان سەدر و مالکی زیاتر دەکات.