دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
١٬١٧٩
ئەگەر لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدا وەڵامی سکاڵاکان نەدرێتەوە، ئەنجامی ھەڵبژاردن وەک خۆی پەسەند دەکرێت، بۆیە سەدان خۆپیشاندەر لە لایەنگرانی لایەنە ناڕازییەکان لە نزیک دادگای فیدراڵی گردبونەتەوە و بە توندی ئەنجامی ھەلبژاردن رەتدەکەنەوە، ھێزێکی ئەمنی زۆریش لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز بڵاوەیان پێکراوە و رێگە سەرەکییەکانیان داخستووە.