ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کشانەوەی تەواوی ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق راگەیاند
کوردسات نیوز
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٨٢٨
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، لە ٩ی ئەم مانگەوە ھیچ ھێزێکی ئەمریکی یا ھاوپەیمانی لە عێراق نەماوە کە رۆڵی شەڕکەریان ھەبێت.
وتیشی، تەواوی بەڵێنەکانیان لە دانوستانی ستراتیژی لە نێوان ئەمریکا و عێراق جێبەجێ کردووە.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی راشیگەیاند، توانراوە پێش وادەی خۆی کشانەوەکە جێبەجێ بکرێت، چونکە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەدیھێناوە و توانای جەنگییان باشتر بووە لە روبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھێزانەشی ماون، ئەرکی سەرەکییان بریتییە لە پێشکەشکردنی راوێژ و ھاوکاریکردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان، کە لە ئەنجامی لەناوبردنی تیرۆریستانی داعشدا بە دەستھاتون.