لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی راگەیاند، ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد نەماوەو ئەوانەی لەوێ کاردەکەن راوێژکارن و کاردەکەن بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی لۆجستی و فراوانکردنی توانای ھێزە عێراقییەکان.
وتیشی، ئێستا تەواوی بنکەکە لەژێر کۆنترۆڵی ھێزە عێراقییەکاندایەو ئەو راوێژکارانەشی لەناو بنکەکەدا لەلایەن ھێزەکانیانەوە دەپارێزرێن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان رونیشیکردەوە، ٨٠٪ی سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ سوریا توندوتۆڵکردووە و لە داھاتووشدا ١٠٠٪ سنورەکان کۆنترۆڵ دەکەن، وتیشی، ئامانجیان لە توندوتۆڵکردنی سنورەکان رێگرتنە لە دزەکردنی تیرۆریستان لە سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق.