عەلی شەداد فارس کاندیدی سەرکەوتووی ھاوپەیمانێتییەکە رایگەیاند، دادگا لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەدا وەک وادەی کۆتایی، بڕیاری خۆی لە بارەی تانەکانی سەر ھەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی ڕابردوو دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، دادگا پێی وایە لە سەیرکردنی تانەکاندا پێویستی بە ھاوکاری کەسانی پسپۆڕ و شارەزا ھەیە، بە تایبەت راپۆرتی ئەو کۆمپانیایەی کە پشکنینی بۆ ئامێرەکانی ھەڵبژاردن کردووە و دادگاش داوای ئەو راپۆرتەی کردووە.
بەھۆی تانەی ھێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ھێشتا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکە لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند نەکراوە.
ھەندێک لەو ھێزانەش کە دووچاری پاشەکشە بوونەتەوە، دەڵێن ساختەکاری زۆر کراوە.