چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان پێکھێنانی حکومەت بە بێ سەدر ڕەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٧٩٥
محەمەد سەیھود، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسای، ڕاگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەکان بە بێ بەشداریکردنی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، بەرەو پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاو نانێت، سەرەڕای ئەوەی بە ھەماھەنگی لایەنەکانی تر ژمارەی کورسییەکانیان نزیکترە بۆ پێکھێنانی حکومەت، لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە، ڕایگەیاند، مەرجەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینە لە ئارادا نین.