لە عێراق یەدەگی دراوی قورسی بیانی بۆ ٦٤ ملیار دۆلار بەزبووەتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٢٤٩
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، لە دوای دابەزاندی بەھای دیناری عێراقییەوە بڕی یەدەگی دراوی قورسی بیانی لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە بۆ ٦٤ ملیار دۆلار بەزبووەتەوە.
وتیشی، بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ئێستادا ئابووری عێراق باشتر بووە. پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەش کردووە، دەستیان بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی قەرز، بەڵام بڕی ئەو قەرزەی ئاشکرا نەکرد کە بەنیازن وەریبگرن.