سەرچاوەیەکی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، پرۆسەی دادگاییکردنی (ئەحمەد کینانی)  تۆمەتبار بە کوشتنی (ھیشام ھاشمی) دواخراوە بۆ ٢٨ی مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو.
لە گرتوخانەی (حوت) لە شای ناسریەی باشوری عێراق، سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ تاوانباری پەلامارە تیرۆریستیەکاندا جێبەجێ کرا ، کە بەرپرسیار کرابوون بە پەلامارە تیرۆریستیەکانی شاری (ناسریە و کەربەلا) .
لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەسەڵاتدارانی عێراق سزای لە سێدارەدانیان بەسەر ١٧ کەسدا جێبەجێ کردووە، ساڵی رابردوش سزاکە بەسەر ٥٠ کەسدا جێبەجێ کراوە.