نزمترین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی مانگێکدا لە عێراق تۆمارکرا
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
٦٣٥
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ لە سەرتاسەری وڵات ٢٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە ٨٠ کەسیان لە ھەرێمی کوردستان بوون.
ھەروەھا ٦ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە کە پێنجیان لە ھەرێمی کوردستان و یەکێکیش لە شاری کەربەلا بووە. لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٩٨.٤٪ی کۆی تووشبووان.