عێراق بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی لە شەنگال لەلایەن تورکیاوە ئیدانە دەکات
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٠٩٣
لە بەیاننامەیەکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی لە قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە ھاوڵاتییەکی ئێزدی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئیدانەی ئەو کارە دەکەن و بە توندی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە رەتدەکەنەوە. رۆژی سێ شەممە میدیاکان بەو شێوە بڵاویان کردەوە کە لە بۆردومانەکەدا ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال لە بۆردومانەکەدا کوژراوە و دوو منداڵیش کە لە ئۆتۆمبێلکەدا لەگەڵیدا بوون بریندار بوون.