راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقیش دەڵێت، لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ماڵی کازمی کراوەتەئامانج و ئامانجی ھەوڵەکە تیرۆرکردنی کازمی بووە.
 

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەواندا رایگەیاند، ھێرشەکەی سەر ماڵی کازمی لە رێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدراوە و شوێنی ھەڵدانی درۆنەکانیشیان ئاشکرا کردووە، وتیشی، ئەو تەقەمەنیانەی لە ھێرشەکەی سەر ماڵی کازمیدا بەکارھێنراون، دروستکراوی ناوخۆی عێراق بوون و یەکێک لە دوو بۆمبەی ئاڕاستەی ماڵی کازمی کرابوو نەتەقیبووەوە، وتیشی، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھەوڵی تیرۆرکردنی کازمی، ھیچ کەس و لایەنێکی بە ئەنجامدەری ھێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن و کاتی زیاتریان پێویستە.


بەرەبەیانی رۆژی ٧ی ئەم مانگە، ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی شاری بەغداد، لە رێگەی درۆنەوە بە مووشەک کرایەئامانج و بەوھۆیەوە چەند پاسەوانێکی کازمی بریندار بوون.