فەتح: پشتیوانی نێودەوڵەتی لە ئەنجامە ساختەکانی ھەڵبژاردن رووداوێکی دەگمەنە
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٧٧٥
"عەلی فەتلاوی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، پشتیوانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سوربوونی لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان، لە مێژووی جیھاندا رووی نەداوە و رووداوێکی دەگمەنە.
وتیشی کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەیەوێت ئیرادەی ھێزە ناڕازییەکان تێکبشکێنێت و بەرپرسیارێتی شکستی پێکھێنانی حکومەت بخاتە ئەستۆیان و بە زۆر بە ئەنجامەکان رازییان بکات، وتیشی "جینین پلاسخارت" نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ھەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی و بێدەنگکردنی لایەنە ناڕازییەکان دەدات."فەتلاوی" ئەوەشی وتووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە تەواوی ھێزەکانییەوە دژی پیلانی "پلاسخارت" دەوەستنەوە.