کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق ژماردنەوەی دەستی بۆ ٨٧٠ وێستگەی دەنگدان دەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٨٨٢
"عیماد جەمیل" ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنەکە بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، لەسەر داوای دادگا و دوای قبوڵکردنی تانەکان، لەمڕۆوە ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی ٨٧٠ وێستگەی دەنگدان دەکرێت، بە دووریشی نەزانیوە ئەو ژماردنەوەیە ئەنجامە سەرەتاییەکانی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی مانگی ڕابردوو بگۆڕێت.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا "ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە، ڕەتکردنەوەی ئەنجامی ١٨٪ی ناوەندەکانی دەنگدان گۆڕانکاری دروست دەکات، "موقتەدا سەدر" سەرۆکی ڕەوتی سەدریش ھۆشداری داوە لە ھەوڵی چەند لایەنێک بۆ گۆڕینی ئەنجامەکان.