عێراق: ئێران ئامادە نییە لە بارەی گلدانەوەی ئاوی ڕووبار و بەنداوەکان گفتوگۆ بکات
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٥٤٠
عون زیاب جێگری وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لێپرسراوانی ئێران وەڵامی داواکاری حکومەتی عێراقیان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی بەردانەوەی ئاوی سەرچاوەکانی ڕووباری سیروان و بەنداوی حەمرین نەداوەتەوە کە پێویستە بە زووترین کات لەسەر ئەو پرسە دانوستان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارھێنانی ئاوی بەنداو و ڕووبارەکان لە عێراق زیاترە لەو ڕێژەیە کە دەڕژێتە ناو وڵاتەکە و وشکەساڵی لە ئێران و تورکیا و سوریاش، ڕەوشەکەی خراپتر کردووە.
پێشتریش وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئێران بە تەواوەتی ئاوی ڕووبار و بەنداوەکانی سەر سنوری گلداوەتەوە و ئەوەش بووەتە ھۆی دروستبوونی کارەسات لە پارێزگای دیالە.